کچێکی حیجاب لە بزنس

٤ خووی-بچووک کە یارمەتیت دەدەن فشاری ژیانت کەمتر بنەوە

ئەم بابەتە بەشێکە لە زنجیرەیەک بابەت دەربارەی ئەو خووە بچوکانەی کە دەرئەنجامی زیاد-لە-پێویست بۆ هەوڵە دراوەکانمان دەگەیەنن.

١. چارەسەرکردنی خاڵەکانی ناڕەحەتی  

هەندێک لە خاڵە ناڕەحەتیەکان قورسن بۆ چارەسەرکردن، بەڵام هەندێکیان ئاسانن. ئەم میوە کەم هەڵواسراوانە هەڵبژێرە. با نمونەیەک بێنمەوە بۆت:

من لە لاس ڤێگاس دەژیم وە ئێرە زۆر گەرمە. هەموو بەیانییەک بۆ ماوەی هەفتەیەک من گیراوەی میوەم بۆ منداڵەکەم ئامادە دەکرد بۆ ئەوەی کەمێک شێداری زیاد بێت لە جەستەی. ئەمە مانای بەرەنگاربونەوە بوو لەگەڵ عەلاگەیەکی ٥ پاوەندی پارچە مانگۆی بەستووی، پاشان پێچانەوەی و گەڕاندنەوەی بۆ ناو فرێزەر. هەمووی بۆ ئەوەی 4-5 پارچە مانگۆمان بۆ ئەزبەریەکە بەدەست بهێنم (کە میوەی تریشی تێدایە).

لە جیاتی ئەمە، ئەمڕۆ دەفرێکی بچووکترم پڕکرد لە پارچەی مانگۆ بۆیە ئێستا پێویست ناکات ڕۆژانە عەلاگە گەورەکە هەڵبگرم.

زۆرجار ئەوەندە زۆر سەرنج دەخەینە سەر ئەو ئەرکانەی کە وادەیان کورت و نزیکە و وەکو خوویەک خاڵەکانی ناڕەحەتی چارەسەریان ناکەین. ئێمە زیاتر لەوەی کە دەبێت بەرگەیان دەگرین.

هەوڵبدە خوویەک دروست بکەیت کە چەندە بەرگەی خاڵێکی ناڕەحەتی دەگریت پێش ئەوەی چارەسەری بکەیت بۆ نموونە، ئەگەر کێشەکە ٣ جار ڕوویدا، ئەوا چارەسەری دەکەیت.

یان کاتێکی ئاسایی لە ڕۆژەکەت یان هەفتەکەتدا دیاری بکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خاڵەکانی ئازار.

٢. خوی لە خۆت دروست کە بۆ لەباربردنی خوی نەویستراو

خویەک دروست بکە بۆ تێکدانی خووەکانت. خەڵک زۆر قسە لەسەر سوودەکانی گونجانی خوو دەکەن بەڵام ئەوەندە باسی سوودەکانی تێکشکانی خوو ناکەن.

ئەوە چیه؟ تۆ بڵێ ئۆتۆمبێلەکەت شکاوە. تۆ پاسکیلەکەت دەردەهێنیت بۆ چوونە سەر کار لەجیاتی لێخوڕین. ئەزموونەکە وا دەکات بکەویتە بیرکردنەوە لە چێژ وەرگرتن لە پاسکیل سواریەکە. پاشان زیاتر بیکەیت، هەتا بۆ بەسەربردن یان بۆ گواستنەوە. لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەت بۆ سەر کار زۆر ئۆتۆماتیکی بوو کە تۆ چیتر بە جێگرەوە ناژمێریت. کاتێک ئەو نەریتە تێکچوو، تۆ ناتوانیت وەکو ڕێنیشآندەر کاربکەیت و تۆ دووبارە کردنەوەی ڕەفتاری خۆت فراوان کرد.

تێکچونی خوو بە ڕێکەوت ئاوا ڕوو دەدات، بەڵام تۆ دەتوانیت ئەوان دروست بکەیت بۆ ناو ژیانت. بۆ نمونە، هاوسەرەکەم بەشێکی ساڵ لە دەرەوەی وڵات کار دەکات. نەبوونی ئەو رۆتینەکانم دەگۆڕێت چونکە من تەنها بەرپرس دەبم لە منداڵەکەمان و چاودێری ماڵەوە. ئەمە تێکدەرێکی ئاسایی خووە

چۆن دەتوانیت لە پچڕانی ئاسایی خوو دروست بکەیت؟ هەوڵبدە پێشوەختە لە بارودۆخە سروشتییەکان وەربگریت کە دەتوانیت (وەک گۆڕینی وەرزەکان، پشووەکانی قوتابخانە، یان گەشتکردن).

٣. یاسایەک دانێ، “من هەمیشە ئاپی نەخشەکانم (maps) لە دۆخی ….. (دۆخی تایبەتی خۆت) بەکاردێنم”

 توێژینەوەکان دەریانخستووە کە مرۆڤ چون بۆ سەرکار و ترافیک بە هۆکاری دروستبونی فشاری دەرونی دادەنێن.

کاتێک ئێمە دەزانین چۆن بگەینە شوێنێک زۆرجار بەرنامەی نەخشە بەکارناهێنین. بەڵام بەکارهێنانی دەتوانێت ڕێگری بکات لە گیرخواردنی ناپێویست لە هاتوچۆدا یان دواکەوتن بەهۆی ڕووداو یان بیناسازییەوە.

یاسای تایبەتی من ئەوەیە کە هەر کاتێک لەسەر ڕێگایەکی خێرا (کە ڕووداوی زۆری هەیە) گەشت بکەم، نەخشەی گووگڵ بەکاردەهێنم. زۆرجار، پێم دەڵێت زوو دەربکەو شەقامێک هاوتەریب لەگەڵ ڕێگای خێرا بگرە بۆ ئەوەی هاتوچۆ یان ڕووداو ڕوونەدات.

٤. بوەستە پێش دانی بڕیارێکی “خراپ”

ئێمە زۆر جار دەتوانین بڕیارە خراپەکانمان ببینین، ڕێک وەکو ئەوەی کە دەبینی شەمەندەفەرێک بەرەوڕومان دێت. بۆ نمونە، تۆ لە کاتی بەکارهێنانی مۆبایلەکەت خواردنەوەیەک دەڕژێنیت کە دەبوایە بە منداڵەکەت بدەیت. یان، تۆ ھەڵیدەبژێریت کە مادەیەکی خۆراک بکڕیت کە پێشتر زیادەڕەویت لە خواردنی دەکرد. خووی بچووک ئەوەیە کە بوەستیت هەرکاتێک هەستت بەو هەستە کرد. بۆشاییەکی بچووک دروست بکە. بۆ نمونە، لەجیاتی دانانی ئەو جانتا زەبەلاحە پڕ خواردنە  لە عەرەبانەی فرۆشگاکە، بڕیاربدە کە بچیتە فرۆشگاکە ئەگەر شتێکت پێویست بوو وە ئەگەر شتی زیاترت ویست دووبارە بچیتەوە.

هاوڕێیەک پێی وتم، هاوسەرەکەی عادەتەن لە ڕێگەی ئەمازۆنەوە مانگانە شت دەکڕێت. جا لە جیاتی ئەوەی هەموجارێک لە ژێر فەرمانی ئارەزو و گەرمی ئەو کات شتەکان بکڕێ، ئێستا بە درێژایی مانگ عەرەبانەکەی ئەمازۆن پڕ دەکاتەوە. پاشان، هەر مانگێک، ئەو لیستە سکان دەکات و ئەو شتەی کە بەڕاستی پێویستیان نیە لادەبات پێش ئەوەی پەنجە بنێ بە دەگمەی کڕین لە ئەمازۆن.

دەتوانیت هەر شێوەیەکی ئەم خووە دروست بکەیت کە گونجاو بێت لەگەڵت. تۆ دەتوانیت خووێکی گشتی هەڵبگریت بۆ هەمیشە لە کاتی هەستکردن بە بڕیارێکی شاراوەی خراپ، یان وەشانێکی تایبەتتر وەک نمونەی کڕینی ئۆنڵاین.

 کام لەم خووە بچووکانە زۆرترین سەرنجی ڕاکێشت؟ ئایا ئەوان هیچ بیرۆکەیەکی تۆیان نەهێشت؟ یەک بیرۆکە هەڵبژێرە بۆ جێبەجێ کردن.

نوسینی: ئالیس بۆیس.  |   وەرگێڕانی: سیما حوسەین

بابەتێکی بەسودە، وانیە؟ دەی ئەو سودە بە دۆستانت بگەیەنە، شەیەری کە،
سیما ئیسماعیل
سیما ئیسماعیل
Articles: 1