… بەڵکوو هەستکردن بە ناساغیش کەم دەکاتەوە.
سێ خاڵی گرنگ:
- توێژینەوەیەک لەبارەی بەختەوەری خەڵك کراوە کە بەختەوەری و تەندروستی پەیوەندییەکی لێك دانەبڕاوییان هەیە.
- له توێژینهوهكهدا، زیادبوونی رێژەی دڵخۆشیی خهڵك هۆکارە بووە بۆ زیاد بوونی هەستی تەندروستیی و کەمکردنەوەی هەستی ناساغی.
- زیادبوونی رێژەی دڵخۆشیی خەڵك کاریگەری نەبووە لەسەر پێوەرە بابەتییەکانی تەندروستی لە ماوەی ٣ مانگدا.
کۆمەڵێکی زۆر بەڵگە هەیە کە پەیوەندی نێوان بەختەوەری و تەندروستی دەردەخات. بەگشتی، ئەو کەسانەی دڵخۆشن، تەندروستییان باشترە لەو کەسانەی کە دڵخۆش نین. پرسیارە سەختەکە ئەوەیە ئایا دڵخۆشبوون هۆکارە بۆ باشتربوونی تەندروستی؟ ئەوانەی تەندروست نین، ڕەنگە ئەزموونێکی سەخت و ناخۆشیان هەبووبێت بۆ دڵخۆشبوون لەچاو ئەوانەی کە تەندروستن. لەوانەشە ئەو کەسانەی کە تەندروستن، زیاتر بەشداری ئەو چالاکییانە بکەن کە دەبێتە هۆی هەبوونی تەندروستییەکی باشی درێژخایەن (وەک ئەو چالاکیانەی بەشێوەی گروپ ئەنجام دەدرێن). لەوانەیە دڵخۆشبوون وات لێ بکات هەست بە تەندروستیی باشتر بکەیت.
توێژینەوە لەبارەی تەندروستی و بەختەوەری:
بۆ لێکۆڵینەوە لە پەیوەندی هۆکاری نێوان تەندروستی و بەختەوەری، گرنگە ڕێگایەك بدۆزینەوە بۆ تێگەیشتن لە بەختەوەریی خەڵك، تاکوو بتوانرێت ئەزموونییانە لێکۆلینەوەیان لەسەر بکرێت.
ئەم دیدگایە لە توێژینەوەیەکدا لەساڵی ٢٠٢٠ لە زانستی دەروونی وەرگیراوە و لەم ڕووپەرەدا پوخت کراوەتەوە. توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی (کۆستادین کوشلێڤ، سامانتا هاینتزلمان، لێسلی لوتس، دێریک ویرتز، جاکلین کانیپایۆ، دامیان لایتنەر و ئێد دینەر) ئەنجام دراون.
ئەم توێژەرانە لەسەر گروپێكی ١٥٥ کەسی پێگەیشتوو ئەنجامدرا . نیوەیان کۆمەڵێك وانەی ئەرێنیی دەروونناسی بۆ ماوەی ١٢ هەفتە پێدرا کە فێری چەندین تەکنیک کران وەکوو (قووڵبوونەوەی ورد، سوپاسگوزاری، پتەوکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی) کە یارمەتیدەربوە لە باشترکردنی دڵخۆشیی گروپەکە.
نیوەکەی تر لە چاوەڕوانیدا مانەوە و پێیان گوترا کە ئەوانیش دواتر بەشداری دەکەن لە پرۆسەی بەختەوەریدا، بەڵام لە هەمان کاتدا هەموو ڕێوشوێنەکانیان ئەنجامدا وەک گروپەکەی پێشتر.
لە کاتی ڕاهێنانەکەدا، توێژەران پێوەرەکانی خەڵکیان دیاری کرد لەسەر بەختەوەری هەروەها ئەوەیان دیاری کرد کە چەندە هەست بە تەندروستی دەکەن. سەرەڕای ئەوەش، هەندێك رێوشوێنی تەندروستیی جەستەیییان گرتەبەر وەک پەستانی خوێن و رێژەی قەڵەوی جەستە. هەڵسەنگاندنە بابەتی و کەسییەکانیش سێ مانگی خایاند دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکە.
ئەنجامەکان:
تاقیکرنەوەکە بەو شێوەیە بەرێوەچوو کە چاوەڕوان دەکرا. تا کۆتایی بەرنامەکە، بەختەوەری ئەو کەسانەی کە بە تاقیکردنەوەکە تێپەڕین بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد، بەڵام بەختەوەری ئەو کەسانەی لە چاوەروانیدا بوون گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا نەهات.
هەردوو گروپەکە لە کۆتایی بەرنامەکە و سێ مانگ دوای تەواوبوونی بەرنامەکە ، ئەو کەسانەی کە بە تاقیکردنەوەکە تێ پەڕبوون هەستیان بە تەندروستی باشتر کرد و کەمتر تووشی نەخۆشی بوون لەچاو ئەوانەی کە لە باری چاوەڕوانی مانەوە. جگە لەوەش، پرۆگرامەکە بەردەوام بوو، هەفتە بە هەفتە زیادبوونی بەختەوەری بووە هۆی زیادبوونی هەستی تەندروستی و کەمبوونەوەی هەستی ناساغی.
ئەوەی جێگای سەرنجە، تاقیکردنەوەی ئەرێنی دەروونناسی کاریگەری لەسەر هیچ کام لە پێوەرەکانی تەندروستی جەستەیی نەبووە. واتا پەستانی خوێن و ڕێژەی قەڵەوی جەستە لە نێوان دوو گروپەکە جیاوازی نەبووە.
ئەنجامەکان ئەوە پیشان دەدات (بەلایەنی کەمەوە سەرووی ماوەی شەش مانگ) کە ئاستێکی بەرزتر لە بەختەوەری، وا لە مرۆڤەکان دەکات هەست بە تەندروستی باشتر بکەن و کەمتر هەست بە ناساغی بکەن بە بەراورد بەو کەسانەی کە بە تاقیکردنەوەکەدا نەڕۆیشت بوون کە ئامانجی زیادکردنی ڕێژەی بەختەوەری بوو.
ئەوەی لەم دۆزینەوەیە کەمتر ڕوونە ئەوەیە کە چۆن زیادبوونی رێژەی بەختەوەری ئەزموونی تەندروستی دەگۆڕێت. لانیکەم لەم ماوەیەدا، بەختەوەری نیشانە بنەڕەتییەکانی تەندروستی (وەک جۆری خوێن، ئەدای جەستەیی، چەوری جەستە …) ناگۆڕێت. ڕەنگە وا لە خەڵک بکات تەنها هەست بە باشتربوون بکەن بۆ ئەوەی هەست بە ناساغی نەکەن. ئەگەری هەیە بەختەوەی کاریگەری لەسەر توانای جەستە هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی.
هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە کە کاریگەرییە درێژخایەنەکانی بەختەوەری لەسەر تەندروستی، هۆکارێکی جیاوازی هەبێت. بۆ نموونە، کەسانی دڵخۆشتر لەوانەیە مەیلیان زیاتر بێت بەراورد بەوانەی دڵخۆش نین، بۆ بەشداریکردن لە ڕەفتاری تەندروست وەک خواردنی باش یان وەرزشکردن یان لەوانەیە بەشدارییەکی کەمتر بکەن لە ڕەفتاری خۆتێکدەرانە وەک زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی زیانبەخش یان جگەرەکێشان.
لە کۆتاییدا، سەرنجڕاکێش دەبێت کە بزانین ئایا جیاوازی درێژخایەن لە بەختەوەری کاریگەری لەسەر نیشانە فیزیۆلۆژییەکانی تەندروستی دەبێت جگە لە پێوەرە بابەتییەکانی تەندروستی. لەوانەیە ماوەی توێژینەوەکە زۆر کورت بووبێت بۆ بینینی گۆڕانکاری فیزیۆلۆژی یان میکانیزمەکانی تر کاتێك خەڵك دڵخۆشن بۆ ماوەی درێژخایەن. هەروەها بەسوود دەبێت ئەگەر بزانین ئەو گۆڕانکارییانەی کە بەختەوەری زیاد دەکەن، مەیلیان دەبێت لە زیاترکردنی ڕەفتاری تەندروست بۆ ماوەیەکی درێژخایەن.
نووسەر: دوکتۆر-ئارت مارکمان | وەڕگێڕانی: گەنجۆ ئیسماعیل | pyschologytoday.com