خۆپارێز چیە؟
بەخێربێن بۆ ماڵپەڕیxoparez.com ، سەکۆیەکی سەرەکی ئۆنلاین بۆ ڕێنمایی هەمەلایەنەی تەندروستی و دەروندروستی بە زمانی کوردی. دامەزرێنراوەی دەستی پزیشکی گشتی د. ئالا ب. ئەحمەد، خۆپارێز جەخت لەسەر بنەمای ‘خۆپارێزی باشترە لە چارەسەر’ دەکاتەوە و پێشینەیی دەدات بەو بنەمایە وەکو ستراتیژیەتێکی کاریگەر بۆ تەندروستی گشت.
لە خۆپارێز، کارمان نوسین و وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی بابەت و سەرچاوەیە دەربارەی تەندروستی و دەروندروستی مرۆڤ. ئەرکی ئێمە بەهێزکردنی تاکەکانە بۆ ئەوەی بەرپرسیارێتی خۆشگوزەرانی خۆیان بگرنە ئەستۆ، ئەمەش لەڕێگەی پێشکەشکردنی تێڕوانینی بەهادار بۆ یارمەتیدانی بەڕێوەبردنی تەندروستی و دەروندروستی، چاندنی بیرکردنەوەی ئەرێنی، و خستنەبەرباسی نیگەرانییەکانی دەوری تەندروستی جەستەیی و دەروونی. لەگەڵمان بن لە گەشتێکدا بەرەو ژیانێکی تەندروستتر و بەختەوەرتر لەگەڵ خۆپارێز – کە تێیدا زانین دەبێتە بەردی بناغەی خۆشگوزەرانیت.
کێ دایمەزراندوە؟
دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری خۆپارێز، د. ئالاء بەکر ئەحمەد ە.
د. ئالاء، پسپۆڕی پزیشکی بە ئەزموون، دەرچوی کۆلێژی پزیشکی و نەشتەرگەری لە زانکۆی سلێمانیە و ئەزمونی زیاتر لە پێنج ساڵ کاری پزیشکی هەیە. د. ئالاء بڕاوانامەی پیشەیی لە بواری خۆراک و نەخۆشی لە زانکۆی واگینگن لە ساڵی 2020دا وەرگرتوە، ئەزمونی کاری تەندروستی گشتی هەیە لە وڵاتی ئوسترالیا.
لە ئێستادا وەک ڕاوێژکاری باڵای کۆمەڵگا بۆ بەدیهێنانی یەکسانی و تەندروستی باشتر بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا کاردەکات لە زنجیرە نەخۆشخانەکانی ‘مۆناش هێڵس’ لە وڵاتی ئوسترالیا. لەم کارەی، د. ئالاء ئەزموونی دەوڵەمەندی خۆی بەکاردەهێنێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی و پەرەپێدانی ئامرازە ستراتیژییەکان و داکۆکیکردن لە ڕێوشوێنە تەندروستییەکانی خۆپاراستن کە تیایدا نەک تەنها لایەنی تەندروستکاران و پزیشکان بەڵکو نەخۆش و تاکەکانی کۆمەڵگاش دەنگیان دەبێت و کاریگەریان دەبێت لەسەر بڕیارەکانی بواری تەندروستی.
ئەزمونی زیاتر لە پێنج ساڵی کاری پزیشکی لە کوردستان، د. ئالاءی فێرکرد کە ئاستی نزمی هۆشیاری تەندروستی تاک کاریگەرترین هۆکارە بۆ بەردەوامی نەخۆشی کۆمەلگەی کوردی. ئەمەش پشتڕاستی ئەو بیروباوەڕە کەسیەی کردۆتەوە کە خۆشگوزەرانی یاخود لەشساغی ڕاستەقینە لە تێگەیشتن و بەڕێوەبردنی تەندروستیی خودی تاکەوە سەرچاوە دەگرێت. بۆیە ڕێبازی کاری لەگەڵ نەخۆشان هەمیشە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری نەخۆشەکە و پێدانی ئامرازەکانی خۆپاراستن بوە، پێش نوسینی ڕەچەتە و دەرمان بۆ نەخۆشەکە.
ئەو باوەڕ و پابەندبوونی ئەم خانمە پزیشکە بە خۆپاراستن وای لێکردوە چەندین ڕۆڵی کاریگەری هەبێت بۆ خزمەتی کۆمەڵگا. بە نمونە؛
- لەڕۆڵێکی خۆبەخشیدا وەک سەرۆکی تیمی پەروەردە لە ‘ئەکادیمیای پزیشکی دونیا’ لە شاری سلێمانی، د. ئالاء بەڕێوەبەری ستراتیژی فێرکاری بوە. لەگەڵ تیمێک لە پزیشکان چەندین سیمینار و وۆرکشۆپی تایبەتیان گەشەپێداوە دەربارەی بابەتەکانی وەک خۆراکی تەندروست و جوڵەی تەندروست و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ تەمەنی هەرزەکاری و چەندین بابەتی تری گرنگ بۆ قوتابیان لە قوتابخانە جیاوازەکاندا.
- وەک ڕێکخەری بەرنامەی هۆشیاری تەندروستی لەناو ڕێکخراوی ئیقرا، د. ئالاء ئامرازە پەروەردەییە هەمەجۆرەکانی ڕێکخست بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری گشتی دەربارەی تەندروستی و خۆراک و پاکوخاوێنی و فریاگوزاری سەرەتایی و زیاتر.
- پێش ڕاگەیاندنی ماڵپەڕیxoparez.com ، لەساڵی ٢٠٢١ پلاتفۆرمی ئۆنلاینی خۆپارێزی دامەزراند لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک و یوتیب و کە لەئێستادا هەزاران فۆلۆوەری هەن. ئەمەش هەنگاوێک بو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری تاکی کوردستانی.
- لە مانگی یەکی ٢٠٢٤ بەهاوکاری و پاڵپشتی تیمێکی خۆبەخش ماڵپەڕیxoparez.com ـی ڕاگەیاند.
پرسیار و وەڵامی کورت
لە ئێستادا خۆپارێز بەدوای وەرگێڕ دەگەڕێت. ئەگەر توانای وەرگێڕانت هەیە لە ئینگلیزی یا عەرەبی ەوە بۆ کوردی، تکایە پەیوەندی بکە بە xoparez@gmail.com
هەمو دوو هەفتەیەک بابەتێکی نوێ بڵاو دەکرێتەوە. واتە دوو بابەتی نوێ لە هەر مانگێکدا. بێگومان بەگوێرەی بۆنە و یاد و کات، دەکرێ لەوە زیات یا کەمتر بڵاو بکرێتەوە.
وێبسایتی خۆپارێز لەلایەن دەزگای Web for Scholarsـەوە دەدیزاین و دیڤەلۆپ کراوە.
وێب فۆر سکۆلەرس، دەزگایەکەی وێب دیزاینە کە ئامانجی دروستکردنی ماڵێکی دیجیتاڵە بۆ هەمو زانا و مامۆستایەکی ئەکادیمی و سەنتەری لێکۆڵینەوە.
وێب: https://webforscholars.com/
پەیوەندی: contact@webforscholars.com