دڵنیاکەوە لەوەی کە تەکنەلۆجیا بۆ ژیانت زیاد دەکان نەک لێی کەمکاتەوە.
خاڵە سەرەکیەکان:
- پەیوەندیمان لەگەڵ تەکنەلۆجیا تا دێت زیاتر قورستر و ئاڵۆزتر دەبێت، کە دەبێتە هۆی زیادکردنی قورسایی سەرشانمان کە پێشتر نەبووە.
- تۆ خاوەن-بڕیاری لە پەیوەندیت لەگەڵ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. ئەو پەیوەندیەت چاکترکە بۆ باشترکردنی خەو و تەندروستی دەرونیت.
- ئەوەندە ئازابە کە کات دوور لە ئینتەرنێت و شاشەکان بەسەر بەریت.
هێڵی تەلەفۆنە کۆنەکان گۆڕدران بۆ مۆبایلی زیرەکی گۆرانی و سەما. ئەگەرچی مۆبایل یارمەتیت دەدات پەیوەندی بکەی و وەربگری، ئەمڕۆ زۆرشتی زیاتر دەکەن. زۆربەیان بەکاردێن بۆ هەمووشتێک وەکو وێنەگرتن، گەڕان بەناو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان، نوسینی ئیمەیڵ، دانانی بەرنامەی ساڵنامە، پارەدان، وەهەروەها پشکنینی کەش و هەوا هەمو ئەوانە . مۆبایل بوە بە کۆمپیوتەرێک لەدەستتدا!
تەکنەلۆجیای نوێ پشتگیری پێشکەوتن دەکات، نوێکاری بەرز دەکاتەوە، پیشەی نوێ دروست دەکات، و پەیوەندیەکان دروست دەکەن. بەڵام، وەک زۆربەی شتەکان، لایەنی نەرێنیشی هەیە. بەهۆی ئەو سرووشتی ئالوودەکردنەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئیمەیڵ و بەردەوام لە پەیوەندیدا بون هەیانە، وەستاندنیان زۆر قورس بوە ئێستا.
پەیوەندیمان لەگەڵ تەکنەلۆجیا بە شێوەیەکی زۆر قورس و ئاڵۆز بووە. کە بوە بەهۆی قورسای بۆ سار شانمان. قورساییەک کە پێشتر نەبو. هەندێ ڕۆژ، وا هەست دەکەین کە ئەم پێشکەوتنانە لە تەکنەلۆجیا چونەتە ئەودیو توانای ئێمەوە بۆ زاڵبون بەسەریان.
بەڵام مەرج نییە بەم شێوەیە بێت. دەتوانیت ئەو بژاردەیە هەڵبژێری بۆ ئەوەی پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ تەکنەلۆژیاکەتدا دروست بکەیت و دڵنیاکەیەوە لەوەی کە بۆ ژیانت زیاد دەکات، نەک لێی کەمکبکاتەوە.
ئەوانەی خوارەوە چەند بیرۆکەکن بۆ یارمەتیدانت لەو بوارە:
١. با ژووری نوستنەکەت ناوچەیەکی بێ تەکنەلۆجیا بێ
تۆ شایەنی خەوێکی شەوانەی خۆشیت، وە جەستەت پێویستی پێیە. هێشتنەوەی ژووری نوستنەکەت لە ناوچەیەکی بێ تەکنەلۆجیا یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی ئەمە ڕووبدات. نە گەڕان و پۆست کردن واتا نەبونی دەردانی دۆپامین لە مێشکدا کە مێشکت بە ئاگا و بەخەبەربهێڵێتەوە. نەبوونی شاشە واتە هیچ ڕووناکییەکی شین نییە کە کاریگەری لەسەر سوڕی سروشتی خەوتنت هەبێت. تاکە جیاکاری یاساکە خوێنەرێکی ئەلیکترۆنیە وەک کیندڵ کە هیچ کام لەمانە ناکات.
٢. رۆژەکەت بە ٣٠ خولەک دوور لە ئینتەرنێت دەستپێبکە
ناکرێ ڕۆژەکەت بە کاردانەوە بۆ جیهان و ئەوەی تێیدا دەگوزەرێت دەست پێبکەیت. لە جیاتی ئەوە، وا چاکە بە پەیوەندیکردن لەگەڵ خۆت دەستپێبکەیت. شتكی بنوسە، تێڕامان بکە، بچۆ بۆ ڕاکردن، هەندێک هەوای پاک هەڵمژە، یان بە سادەیی چێژ لە چا، قاوە، یان شەربەتی بەیانیانت بە بێدەنگیی تەواو و بە ئاگایی وەربگرە.
٣. کۆتای بە ڕۆژەکەت بە ٣٠ خولەک دوور لە ئینتەرنێت بێنە
بۆ ئێوارەش بەهەمان شێوە. تۆ دەتەوێت ڕۆژەکەت ببەستیتەوە بە پەیوەندی کردن لەگەڵ خۆتدا لەجیاتی ئەوەی بە بێ هۆشانە باسی بێماناییەکی هەڕەمەکی بکەیت. ساتێک تەرخان بکە بۆ ئەوەی بڵێیت سوپاس بۆ ڕۆژەکە یان تەنانەت تا ئەو شوێنە بڕۆ لیستێک بکەیت کە بۆ چ شتێکی تایبەت سوپاسگوزاربویت لەو ڕۆژەدا. خولێکی تری کشان یان بیرکردنەوە ئەنجام بدە، یان بە سادەیی کتێبێکی باش بخوێنەوە.
٤. سڕینەوەی ئاگادارکردنەوە لە مۆبایلە زیرەکەکەت notifications
مەگەر چاوەڕێی پەیوەندییەکی گرنگ بکەیت، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی بە مۆبایلە زیرەکەکەتەوە بمێنیتەوە و چاوەڕێی ئەوە بکەیت کە پێت بڵێت چی ڕوودەدات. زانینی کەی کەسێک پۆستەکەتی لایک کردووە، کۆمێنتی کردووە، یان شەیری کردووە، هیچ شتێک بۆ ژیانت زیاد ناکات جگە لە بێ ئەقڵی. لە بری ئەوە، کاتێک تەرخان بکە کە تۆ مۆبایلەکەت بپشکنی بۆ هەر ئاگادارکردنەوەیەک بۆ نمونە، لە سەرەتا و کۆتایی بەیانیت، و لە سەرەتا و کۆتایی پاشنیوەڕۆکەت.
٥. کاتی گەڕان بەناو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان سنوردار کە
ئایا تا ئێستا تەلەفۆنەکەت هەڵگرتوە بۆ ئەنجامدانی شتێک، لەبیرت ئەچێت کە مەبەستت چی بوو بیکەیت، تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان تەواو دەکەیت، وە لەناکاو ٣٠ خولەک تێپەڕی؟ ئەمە سروشتی ئالوودەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە ئەگەر دەتەوێت گەڕانێک بکەیت، کاتێکی تەرخانکراو بدە بە خۆت بۆ ئەوەی بیکەیت، و سنوورداری بکە. زەنگێک دابنێ بۆ هەر کاتێک کە دەتەوێت ڕێگە بە خۆت بدەیت بۆ گەڕان . تەنها بۆ کاتی بێزاری مەیکە، بیهێنە پێش چاو ئەگەر هەموو جارێک کە بێزار بوویت وتارێکی زانیاریت خوێندەوە، شتێکت نووسی، یان لەبری ئەوە هەندێک کشانت کردبێت ؟ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەتوانێت ببێتە کونێکی ڕەشی کۆتایی نەھاتوو ئەگەر ڕێگەی پێ بدەیت.
٦. دووربە لە نامەی ئیش لەکاتی پشووەکانت. وە دوور لە ئینتەرنێت بمێنەوە
ئەوە ڕاسته دوورکەوتنەوە لە خەت لە پشووەکان لە هەموو کاتێک گرنگترە. ئیمەیڵ شتێکەو ، و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شتێکی ترن. چەند پشوویەکی تایبەت بە ئۆفلاینت هەبێت کە سوێند دەخۆیت کە پەیوەندیت بە جیهانی ئۆنلاینەوە پچڕاوە و بە تەواوی پەیوەندی بە جیهانی ئۆفلاینەکەتەوە بکەیت. ئەمە زیندووت دەکاتەوە کە وەک هیچ شتێکیتر نیە.
٧. وردبینی بۆ تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بکە
لیستی هەموو پلاتفۆرمێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانت بنوسەوە. ئەو شتانەی کە حەزت لێیانە دیاری بکە.بۆ هەر پلاتفۆڕمێک ئەوە بکە (ئەگەر هیچت نیە، بەتاڵی بەجێ بهێڵە). تێبینی ئەوشتانە بکە کە حەزت لێی نیە لە هەر پلاتفۆڕمێکدا. (دڵنیام لێرە دەتوانیت بیر لە شتەکان بکەیتەوە!). بڕیار بدە کە دەتەوێت واز لە چی بهێنیت بۆ ئەوەی هەریەکەیان چێژبەخشتر بکات. هەندێ جار لەوانەیە ئەمە ببێتە هۆی وازهێنان لە هەمو پلاتفۆڕمەکان. لەبیرت بێت، ئەمە هەڵبژاردەی تۆیە، تۆ پێویست ناکات لە هیچ تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بیت ئەگەر ناتەوێت ببیت. بەڵام تۆ دەتوانیت لەسەر هەر شتێک بیت کە چێژت لێوەرگرتووە. کەواتە، ئەگەر پلاتفۆڕمێک هەیە کە حەزت لێیە بەکاری بهێنیت، پابەندبە پێیەوە. ئەوانی تر لەبیر بکە.
٨. پێداچونەوە بەو کەسانە یان ئەو هەژمارانە بکە کە فۆڵۆوت کردون
حەزدەکەیت لەگەڵ کامیان بەریەککە؟ کامەیان ئیلهامت پێ دەبەخشن یان هەستێکی باشت پێ دەبەخشن؟ کامیان فۆڵۆو دەکەیت تەنها لەبەرئەوەی بەناوبانگن یان وا هەست دەکەیت کە پێویستە؟ تۆ دەبێ ئەو شتانە هەڵبژێریت کە لەسەر خۆراک دەیبینیت (بە کەمکردنەوەی پۆستەکانی سپۆنسەرکراو و پۆستە زەخمە لۆگاریتمەکان). دڵنیابە لەوەی خواردنێک بەرهەم دەهێنیت کە وا دەکات هەست بە باشی بکەیت، کە هانی تۆ دەدات، ئیلهامت پێ دەدات، یان ئاگادارت دەکاتەوە دەربارەی شتێک کە دەتەوێت لێی ئاگادار بکرییتەوە. ئەگەرنا،سودی چیە؟
٩. ئەو هەستەت بوەستێنە کە فشارت بۆ دێنێ بۆ پۆستکردن
تەنها لەبەر ئەوەی خەڵک ئەوە دەکەن مانای ئەوە نیە تۆش پێویستە بیکەیت. دەتوانیت هەر شتێک یان هیچ شتێک پۆست بکەیت. دەتوانیت بەشێک لە ڕۆژەکەت یان شتێک بەیەکەوە بڵاو بکەیتەوە کە هیواداریت ئیلهامبەخش بێت.. بە سادەیی هەر کارێک کە هەستت پێیدەکات بیکەیت. وە بۆ خۆت بیکە، نەک بۆڵایکەکان. لە هەمووی گرنگتر، ڕاستەقینە بە.
١٠. بەلایەنی کەمەوە یەک بەیانی یان دوانیوەڕۆیەک یان ڕۆژێک دووربە لە خەت، هەمو هەفتەیەک
لەوەش باشتر، دلنیاکەوە ئەو کاتە بێ شاشە ببەیتە سەر. نە ئایپاد، نە تەلەفزیۆن. وەکو جاران ژیان کە لەو ماوەیە. وەکو جاران چێژ لە ژیان وەرگرە. چونە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێیان، چێشت لێنان، باخچە، ڕاهێنانکردن. دڵنیابە سەرسام دەبیت کە ژیان چەند شیرینترە کاتێک سەرنجە نەبەخشراوەکانتی بۆ دەدەیت.
نویسنی: سوزانە نیوسۆنێن، فەیلەسووف و نووسەر و شاعیرە.
وەرگێڕانی: فریشتە مەجید